وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له ته‌مموزی رابردوودا گرێبه‌ستی گۆڕستانی نوێی سلێمانی ره‌تكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له نووسراوێكدا بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ناردووه، له مانگی ته‌مموزی رابردوودا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی گۆڕستانی نوێی سلێمانی كردووه و رایگه‌یاندووه ئه‌و گرێبه‌سته بارگرانی دارایی له‌سه‌ر هاووڵاتیان درووستده‌كات.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا، كه رۆژی 28ی ته‌مموزی رابردوو وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار واژووی كردووه و له 10ی ئابدا ده‌رچووه، هاتووه: دوای پێداچوونه‌وه به گرێبه‌ستی بانه‌وانی بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و رێكخستنی گۆڕستانی نوێی سلێمانی تێبینیكرا، ئه‌و ئه‌رك و كارانه‌ی خراونه‌ته ئه‌ستۆی لایه‌نی دووه‌می گرێبه‌سته‌كه بوونه‌ته هۆی بارگرانی دارایی له‌سه‌ر هاووڵاتی و بڕی تێچوونی ناشتنی مردووی به‌رزكردووه‌ته‌وه، كه له بنه‌مادا سه‌رپه‌رشتی و ئیداره‌دانی سه‌ر قه‌برانه‌كان و دابینكردنی بودجه‌ی پێویست له ئه‌رك و پابه‌ندییه‌كانی شاره‌وانییه.
له نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: پێویسته كاربكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی تێچوونی هه‌ڵكه‌ندنی قه‌بر و ناشتنی مردوو بۆ كه‌مترین ئاست و نابێت هیچ خه‌رجییه‌كی خزمه‌تگوزاری سه‌ر قه‌برانه‌كان له سه‌وزكردن و چاكسازی و بیناكردن و چاودێری كاره‌با بخرێته سه‌ر تێچوونی ناشتنی مردوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: پێویسته شاره‌وانی كار بكات بۆ ئیداره‌دانی سه‌ر قه‌برانی نوێی سلێمانی و خزمه‌تكردنی وه‌ك پاركێكی شار له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی باخچه‌كانی سلێمانییه‌وه.
له كۆتایی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته گرێبه‌ستی بانه‌وانی تایبه‌ت به‌و پڕۆژه‌یه هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و ده‌رخسته‌ی تایبه‌ت به ئیداره‌دان و چاودێری چاكسازی سه‌ر قه‌برانی نوێ ئاماده بكرێت به مه‌به‌ستی دابینكردنی بودجه‌ی پێویست و له ئه‌نجام ئاگادارمان بكه‌نه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و نووسراوه‌ی وه‌زاره‌ت، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی، به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌و گرێبه‌سته‌ی كردوویه‌تی و گرێبه‌سته‌كه له بواری جێبه‌جێكردندایه.