كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و مستەفا كازمی دەستیپێكرد

گفتوگۆ لەبارەی رێككەوتنی ھەولێر و بەغدا دەكەن
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستیپێكرد.

بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24 تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆكردن دەبێت لەبارەی رێككەوتنی ھەولێر و بەغدا لەسەر پرسە ھەڵپەسێردراوەكان.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 10/9/2020 مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە گەیشتە ھەرێمی كوردستان، لە یەكەم وێسگەی سەردانەكەشیدا لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆبووەوە.

سەردانی كازمی بۆ ھەرێمی كوردستان دوای ئەوەدێت كە 8ی ئەم مانگە شاندێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی حكومەت سەردانی بەغدایان كرد و گفتوگۆیان لەبارەی چارەسەری كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا كردووە.

بڕیاریشە ھەر ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای دھۆك بكات لەوێ دەچێتە قەزای زاخۆ و دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل، ھەروەھا سەردانی كەمپی قادیای ئێزدییەكان بكات. دواتر و سبەی ھەینی 11/9/2020 سەرۆك وەزیرانی عێراق  سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات.