ریال مەدرید شوێنگرەوەی بەیلی دۆزیوەتەوە

کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە هەوڵی ئەوەدایە ئەم هاوینە دەستبەرداری گاریس بەیل یاریزانی وێڵزی یانەکەی بێت و لە بەرامبەردا دەیەوێت ریاز مەحرەزی جەزائیری بگوازێتەوە.

ماڵپەری فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووە شاهانەکان دەیانەوێت ئەم هاوینە بە هەر شێوەیەک بێت دەستبەرداری یاریزانە وێڵزییەکەی یانەکەیان بن و ئەو کات یاریزانە جەزائیریەکەی مانچێستەر سیتی هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن، وەکو شوێنگروەی یاریزانەکەیان، چونکە زیدانی راهێنەر داوای شوێنگرەوەی یاریزانەکەی کردووە.

گاریس بەیل موچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یۆرۆیە و ئەمەش گەورەترین کێشەیە بۆ پاڵەوانەکەی وەرزی رابردووی لالیگا و هیچ یانەیەکیش ئامادەنیە بەم هۆیەوە ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.