وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كاته‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی خوێندنی ئەمساڵی راگه‌یاند و قوناغه‌كانی یه‌ك و دووی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ دوازده‌ی ئاماده‌یی به شێوازێكی ئاسایی ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌نه‌وه.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، له 27ی 9ی ئه‌مساڵ پۆله‌كانی 12 ده‌چنه‌وه قوتابخانه‌كان و به جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندرووستی، خوێندن به‌شێوه‌ی ئاسایی ده‌ستپێده‌كه‌ن.
وه‌زیری په‌روه‌رده گوتیشی: هه‌ریه‌كه له پۆله‌كانی 1 و 2ی بنه‌ڕه‌تی له 10ی 10 ده‌چنه‌وه قوتابخانه‌كان و خوێندن به شێوازی ئاسایی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها قوتابیانی پۆله‌كانی 3 تا 11ی بنه‌ڕه‌تی به شێوه‌ی ئۆنلاین ده‌ست به‌خوێندن ده‌كه‌ن.
وه‌زیری په‌رروه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان پێداویستییه‌كانی ته‌ندرووستی بۆ قوتابیان دابینكراون و پێویستیشه پابه‌ندی رینماییه‌كان بن.