توركیا وه‌ڵامی ماكرۆنی دایە‌وه
K24 - ھەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا به شێوه‌یه‌كی بێ‌سنوور هێرشیكردووه‌ته سه‌ر سه‌رۆك كۆماری توركیا".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "ماكرۆن هاوشێوه‌ی كاتی ئیمپریالیزم له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ره‌فتار ده‌كات و توركیا ته‌واوی پیلان و یارییه خراپه‌كانی فه‌ره‌نسای ئاشكرا كردووه و ئیدی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچووه فه‌ره‌نسا ته‌واوی شته‌كانی خۆی به‌سه‌ر جیهاندا بسه‌پێنێت".
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێش ئه‌نجامدانی لوتكه‌ی وڵاتانی باشووری ئه‌وروپا رایگه‌یاند، ده‌بێت ئه‌وروپا هه‌ڵوێستێكی روون و ئاشكرای دژی ره‌فتاره‌كانی توركیا هه‌بێت. پێوسته وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوویان هه‌بێت و فه‌ره‌نساش له پرسی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا پشتیوانی له یۆنان ده‌كات.
ماكرۆن گوتی: "چیتر تورکیا ھاوبەشی ئێمە نییە لە ناوچەکەدا. تورکیا ئەندامی ناتۆیە، بەڵام ئەندامی ناتۆ دەبێ ھەڵسوکەوتی رۆژانەی پەسەندكراو و بەرپرسانە بێت".
روونیشكردەوە، تورکیا رێککەوتنێکی ناپەسەندی لەگەڵ حکومەتی لیبیا واژووکردووە و نکۆڵی لە مافی یاسایی یۆنانیش دەکات. تورکیا چەند چالاکیەکی دەرھێنانی غازی لە قوبرس دەستپێکردووە. ئەم کارەشی جێگەی قبوڵکردن نییە و ئاڵۆزیی لێکەوتووەتەوە.
ماكرۆن ئاماژەیكرد، "وەک وڵاتانی ئەوروپا ئێمە دەبێ بەروونی بڵێین، ئێمە روومان لە نەتەوەی تورک و خەڵکەکەی نییە؛ بەڵکو روومان لە ئەردۆغان و حکومەتەکەیەتی. ھێڵە سوورەکانی ئێمەش روونن، كە رێزگرتن لە سەروەری وڵاتانی ئەوروپا، رێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئیدانەکردنی کاری تاکلایەنە. دەبێ ئەمڕۆ، تورکیا نیاز و مەبەستی خۆی روونبکاتەوە."