كازمى سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ، مسته‌فا كازمی سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سلێمانی وێڕای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، مسته‌فا كازمی سه‌ردانی ده‌روازه‌ی سنووری باشماخ ده‌كات.
دوێنێ سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، سه‌ردانی هه‌ولێر و دهۆكی كرد.
وێڕای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان، كازمی سه‌ردانی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیلی له زاخۆ كرد و هه‌روه‌ها كه‌مپێكی ئاواره‌كانی شنگال و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی له نزیكه‌وه بینی و له ره‌وشیانی كۆڵییه‌وه.