تره‌مپ: كیم جۆنگ ئون سه‌ری مامی په‌ڕاندووه
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایده‌كات، كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكووری سه‌ری مامی په‌ڕاندووه و نیشانی گه‌وره به‌رپرسانی رژێمی وڵاته‌كه‌ی داوه.
رۆژنامه‌نووس بوب وۆدورد له كتێبه نویه‌كه‌یدا به‌ناوی "تووڕه‌یی" كه بڕیاره له 15 ئه‌م مانگه بڵاوبكرێته‌وه، ئاشكرای كردووه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێی راگه‌یاندووه، "كیم سه‌ری مامی په‌ڕاندووه و جه‌سته‌كه‌ی له‌سه‌ر پلیكانه‌ی ته‌لارێكی فه‌رمی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی گه‌وره به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی بدات".
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، تره‌مپ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه گوتوویه‌تی: "دوای ئه‌وه‌ی كیم سه‌ری مامی په‌ڕاندووه، كه‌للـه‌سه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر سنگی لاشه‌كه‌ی داناوه".
له ساڵی 2013، جانگ سۆنگ سیك، مامی كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور به تۆمه‌تی "ناپاكی نه‌ته‌وه‌یی" له‌سێداره درا، به‌ڵام كۆریا تا ئێستا چۆنیه‌تی له‌سێداره‌دانی ئه‌وی روون نه‌كردووه‌ته‌وه و له میدیاكان زۆر چیرۆكی جیاواز له‌باره‌ی كوشتنی ده‌گێڕدرێنه‌وه، زۆربه‌یان باس له شێوازه جۆراوجۆره‌كانی دڕندانه ده‌كه‌ن.
چیرۆكه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپیش له‌مباره‌یه‌وه، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه تره‌مپ ده‌یه‌وێت به‌م شێوه‌یه نزیكیی خۆی له كیم نیشان بدات.
كتێبی "تووڕه‌یی" 25 نامه‌ی ئاڵوگۆڕكراوی نێوان تره‌مپ و كیم ئاشكرا ده‌كات و تێیدا كیم چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی بۆ تره‌مپ به‌كارده‌هێنێت، له‌كاتێكدا هاوڕێیه‌تییه‌كی نائاسایی له‌نێوان تره‌مپ و كیمدا ده‌رده‌كه‌وێت.
له یه‌كێك له نامه‌كانیدا بۆ تره‌مپ، كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی راسته‌وخۆ دوای یه‌كه‌م دیداریان له سنگاپووره بۆی ناردبوو، كیم ده‌ڵێت: "تا ئێستا ناتوانم ئه‌و ساته مێژوویه له‌یاد بكه‌م كه دڵخۆشی تۆم له‌و شوێنه پیرۆز و جوانه بینی، له‌كاتێكدا هه‌موو جیهان به گرنگییه‌كی زۆره‌وه سه‌یریان ده‌كرد و هیوادارم ئه‌و رۆژه هه‌ر به زیندوویی بمێنێته‌وه".
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م دیداری نێوان كیم و تره‌مپ بوو و ته‌نانه‌ت دوای شكستهێنانی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیشیان، كیم گوتبووی: "دیداره‌كه‌ی سنگاپوره ساتێكی نه‌مر بوو و یاده‌كه‌ی به پایه‌به‌رزی ده‌مێنێته‌وه".
H.B