دۆناڵد ترەمپ په‌یماننامه‌ی ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و به‌حره‌ینی راگه‌یاند
K24 - هەولێر
سەرۆکی ئەمەریکا رایگه‌یاند وڵاتی به‌حره‌ین چووه‌ته ناو رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتیی هه‌ردوو وڵاتی ئیسرائیل و ئیمارات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا گوتی "گۆڕانكاری گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووده‌دات، کە له باوه‌ڕی هیچ كه‌سێكدا نییه، ئێستاش وڵاتی به‌حره‌ین چووه‌ته ناو رێككه‌وتننامه‌ی ئیسرائیل و ئیمارات، كه 15ـی ئه‌م مانگه له رۆژێكی مێژوویی‌دا له كۆشكی سپی واژۆ ده‌كرێت و نوێنه‌رانی هه‌رسێ وڵات ئاماده‌ده‌بن".
ترەمپی کاندیدی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ئەمساڵ، باسی لەوە کرد "سوپاسی هه‌ڵوێستی ئه‌م وڵاتانه ده‌كه‌م. داهاتوویان پڕ ده‌بێت له هیوا و دوور ده‌بێت له هه‌موو گرژی و ئاڵۆزییه‌ك. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌بێت و به‌گشتی ناوچه‌كه سه‌قامگیرتر ده‌بێت و ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه و ئه‌و خوێنڕژانەی له رابردوودا له‌و ناوچانه هەبووە، كۆتایی دێت".
بەحرەین چی دەڵێ؟
حکومەتی بەحرەین ئاسایی‌کردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بە "هەنگاوێکی واقیعی و گرنگ" لەقەڵەمدەدات، لەبەرامبەردا ئەو لایەنانەی بەحرەین کە دژی رێککەوتنەکە بوون، دەڵێن "ئەمە رۆژێکی رەشە لە مێژوودا".
عەلی بن محەمەد رەمیحی، وەزیری کاروبارەکانی راگەیاندنی حکومەتی بەحرەین لە راگەیەندراوێکدا کە لە ئاژانسی بینای فەرمی بڵاوکراوەتەوە، دەڵێ "راگەیاندنی ئاشتی لەنێوان شانشینی بەحرەین و دەوڵەتی ئیسرائیل، هەنگاوێکی مێژوویی و گرنگە... هەنگاوێکی واقعییە و یارمەتیدەر دەبێت لە کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل، بەپێی دەستپێشخەریی عەرەبی".
بڕیارە رۆژی 15ـی ئەم مانگە، لە کۆشکی سپی رێککەوتنی ئاشتی لەنێوان ئیمارات و ئیسرائیل واژۆبکرێت، وەزیرە بەحرەینییەکە دەڵێ "شانشینی بەحرەینیش بانگهێشتنامەی بۆ هاتووە و لەڕێگەی وەزیری دەرەوە بەشداردەبین".
هـ.ر.