ئه‌ردۆغان بۆ ماكرۆن: له‌گه‌ڵ من تووشی كێشه ده‌بیت!
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هێرشێكی توندی كرده سه‌ر ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و روو له ماكرۆن به‌ڵێنیدا، "ماكرۆن له‌گه‌ڵ خودی من تووشی كێشه‌ی زیاتر ده‌بێت"، هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی توندیشی له یۆنان كرد، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ی له رۆژهه‌لاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام بێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی، ئه‌ردۆغان رووی قسه‌كانی له ماكرۆن كرد و گوتی: "تۆ هیچ زانیاریه‌كت له‌باره‌ی مێژووه‌وه نییه و ته‌نانه‌ت هیچ له‌باره‌ی مێژووی فه‌ره‌نساشه‌وه نازانی، بۆیه واز له توركیا و گه‌له‌كه‌ی بهێنه".
هه‌روه‌ها به‌هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌وه روو له سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گوتی: "ماكرۆن، تۆ له‌گه‌ڵ من تووشی كێشه‌ی زیاتر ده‌بیت".
هه‌روه‌ك ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و ئه‌سینا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست هۆشدارییه‌كی توندی دایه یۆنان و دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت ده‌بێت به‌رگه‌ی ده‌رنجامه‌كه‌شی بگریت".
ئه‌ردۆغان رووی قسه‌كانی له خه‌ڵكی یۆنانیش كرد و گوتی: "ئێوه كارێكی هه‌ڵه ده‌كه‌ن، به‌و رێگایه‌دا مه‌چوون ئه‌گینا رووبه‌ڕووی دابڕانێكی توند ده‌بنه‌وه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، له‌م چه‌ند مانگه‌ی دوواییدا به‌هۆی گه‌ڕانی توركیا به‌دوای سه‌رچاوه‌ی وزه‌دا له ئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست، ناكۆكی و گرژی له نێوان توركیا له‌لایه‌ك و یۆنان و قوبرس له‌لایه‌كی دیكه‌وه درووست بووه، له به‌رامبه‌ریشدا فه‌ره‌نسا پشتیوانی خۆی بۆ هه‌ریه‌ك له ئه‌سینا و نیقوسیا له دژی ئه‌نقه‌ره نیشانداوه.
هاوكات 7 وڵاتی ئه‌ندامیش له یه‌كێتی ئه‌وروپا كه ده‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست، رۆژی پێنجشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ئاماده‌یی خۆیان بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا له كۆتایی ئه‌م مانگه نیشاندا، ئه‌گه‌ر توركیا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دانوستان له‌گه‌ڵ یۆنان نه‌كات.
H.B