دهۆك.. زۆرێك له تووشبووانی كۆرۆنا له دۆخێكی خراپدان
K24- دهۆك:
تادێت ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای دھۆك له زیادبووندایه و زۆرێك لە توشبووان، دۆخی تەندروستیان خراپە و پێویستیان بە پلازمایه.
ئه‌وان لە رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه ھانا بۆ ئەو كەسانە دەبەن، كە كۆرۆنایان تێپەڕاندووە و داوایان لێدەكەن، به به‌خشینی پلازمای خوێن ژیانیان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه.
هاوكات پزیشكانیش هه‌مان داواكاری ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه، دكتۆر موئه‌یه‌د ئاغالی، سه‌رپه‌رشتیاری چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا له دهۆك ده‌ڵێت: ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبووان له نه‌خۆشخانه پێویستییان به پلازمای خوێنه.
نه‌بوونی پلازمای خوێن كێشه‌ی سه‌ره‌كییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و تووشبووانه‌ی له دۆخێكی خه‌راپدان، له‌كاتێكدا 2 هه‌زار و 423 كه‌س له سنووری ئه‌و پارێزگایه به ته‌واوی له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا 50 كه‌س پلازمای خوێنییان به تووشبووان به‌خشیوه.
H.B