كوان ئه‌و پێنجسه‌د هه‌زار كه‌سه؟
گرفته‌كان بۆ مرۆڤی ژیر ئه‌وه‌یه كه پێش گه‌مژه‌كان به باشی و خراپی شته‌كان ده‌زانێت. ده ساڵ پێش ئێستا، نزیكه‌ی پێنجسه‌دهه‌زار كه‌س سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوون. هێرشیان ده‌كرده سه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه گۆڕان نه‌بووایه، جنێویان به هه‌ر كه‌سێك ده‌دا كه ڕه‌خنه‌ی له گۆڕان هه‌بووایه، هه‌موو كه‌س لایان كۆیله و خراپ و گه‌نده‌ڵ بوو. ته‌نیا یه‌ك ڕێگه‌یان ده‌خسته به‌رده‌مت، یان تۆش ببه به گۆڕان، یانژی مادام گۆڕان نابیت، ته‌حه‌مول بكه با ئێمه جنێوت پێ بده‌ین!
جا هه‌ر كه‌س له بزووتنه‌وه‌كه بهاتایه‌ته ده‌ره‌وه به‌ر نه‌فره‌تی ئه‌وان و شه‌یتان ده‌كه‌وت، هه‌ر بیانوویه‌كی هه‌بووایه، هه‌ر حه‌قێكی پێ بووایه، ده‌بوو قه‌بووڵی بزووتنه‌وه‌كه بكات و تیای بمێنێته‌وه، كه‌چی سێسه‌د هه‌زار كه‌س به جارێك گۆڕان نه‌مان، ئه‌دی كوان؟ سێسه‌د هه‌زاریان بوون به نه‌وه‌ی نوێ! بوون به حه‌شدی شه‌عبی! چوونه پاڵ پاسدار! بوون به شوێنكه‌وته‌ی لاهوری شێخ جه‌نگی! ته‌نانه‌ت ئێستا جنێو به‌و گۆڕانه‌ش ده‌ده‌ن كه پێشتر له‌سه‌ری جنێویان به هه‌موو كه‌س ده‌دا. هه‌ر ئه‌مه‌ش نا، بوونه‌ته ده‌ڵاڵی كازمی، پێشتریش هاواریان بۆ عه‌بادی ده‌برد!
تۆ ده ساڵ پێش ئه‌وان، نه‌تده‌توانی سه‌ر به‌و شوێنه بیت كه ئێستا خۆیان سه‌ر به‌وانن. پۆپۆلیزم كوردستانی تێكدا، هه‌موو ناڕه‌زایی و جووته وه‌شاندن و ته‌پوتۆزێكی ئه‌مانه‌ی وه‌ك شۆڕش پێناسه كرد، هه‌موو كڕووزانه‌وه و خۆ سوككردنێك بریتیی كرا له حه‌قێكی پوخت.
خه‌ڵكی كوردستان ئاوا نییه كه كه‌ناڵی توجاره درۆزنه‌كه پیشانی ده‌دات، ئه‌وه‌ش نه‌بوو كه گۆڕانی ساڵانی پێشوو جاڕی له‌باره‌وه ده‌دا. به‌ڵام وڵاته‌كه دابه‌شی دوو به‌ره كرا، به‌ره‌یه‌كیان هیچ ناكه‌ن، ته‌نیا جنێو به‌و به‌ره‌یه‌ی دیكه ده‌ده‌ن كه گوایه ئه‌و شتانه ناكه‌ن كه ئه‌مان حه‌زیان لێیه‌تی! به‌ره‌كه‌ی دیكه‌ش كه ده‌بوو شتی زۆر باشتر بكات، هێنده بیانووی دایه ده‌ست ئه‌م تاقمه، تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆ خۆشی و كاتبه‌سه‌ربردنیش جنێو بده‌یت، ده‌بیته شۆڕشگێڕ.
كاك نه‌وشیروان مرد و هیچی یه‌كلایی نه‌كرده‌وه، ئه‌موالی مه‌نقوله و غه‌یر مه‌نقوله‌ی وه‌ك میرات بۆ نه‌وه‌كانی و بزووتنه‌وه‌یه‌كیی سه‌رشێت و یاخیشی وه‌ك كێكێكی نه‌برژاو بۆ حیزبه‌كانی دیكه به‌جێ هێشت. سڕڕ و سحری به‌هێزی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ئه‌وه بوو كه به‌ره‌ی پۆپۆلیزمی له یه‌ك گرددا كۆكردبووه‌وه و وه‌ك ئه‌مڕۆ په‌رت و په‌رته‌وازه نه‌بوون!
خۆی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت له شوێنێك یان له شتێك ده‌رچن، ئه‌وانه‌ن كه له ئه‌ساسه‌وه به هی خۆیانیان نه‌زانیوه و به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كه‌وه تیای بوون. سێسه‌د هه‌زار كه‌س كه پێشتر دنیایان خراپ كردبوو له‌سه‌ر گۆڕان، ئێستا گۆڕان نین و هێشتاش به خه‌ڵكی دیكه ده‌ڵێن كۆیله، له كاتێكدا خۆیان هه‌ر كه‌سێكیان ده‌ست بكه‌وێت، وه‌ك گوێره‌كه‌ی بێ دایك ده‌كه‌ونه شوێنی!
لێره‌دا هه‌ر كه‌س به هۆی ناكۆكی و نه‌سازیی خۆیه‌وه له یه‌كێتی جیابێته‌وه، ده‌بێته ئۆپۆزسیۆنی پارتیش، جا به درێژایی مێژووی نوێی كورد، له سنووری پارتییه‌وه هیچ كه‌س نه‌كراوه به حیزب و گرووپی دیكه، هه‌ر حیزب دروست ده‌كرێ و لای یه‌كێتییه‌وه و ده‌بێته به‌ڵای پارتیش. جا ئیدی هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی له پارتیشه‌وه ئۆپۆزسیۆن دروست نه‌بێت، هه‌رچی و هه‌ركێ ئۆپۆزسیۆنی یه‌كێتی بێت، دوژمنی پارتیشه. هه‌ر كه‌س له كۆمیته و مه‌ڵبه‌نده‌وه عاجز بكرێت، یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌بێته نه‌یاری سه‌رسه‌ختی پارتیش! هه‌موو ئه‌مانه‌ش واته: لێره ته‌نیا ئه‌گه‌ر پێشتر پارتی بووبیت عه‌یبه‌یه، ده‌نا هه‌ر شتێكی تر بووبیت شۆڕشگێڕیت!