پەرلەمانی کوردستان بۆ دوو مەبەست کۆدەبێتەوە

K24 - هەولێر
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات، ئامادەبن لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە (15-9-2020) بۆ دوو مەبەست.
کۆبوونەوەی پەرلەمان کاتژمێر 02:00ـی دوانیوەڕۆ دەستپێدەکات و تێیدا: خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای (لەئەستۆکردنی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان) دەکرێت، هەروەها پێشنیازەیاسای (ماف و ئەرکی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان) دەنگی لەبارەوە دەدرێت.