وه‌زیرێكی كۆریای باشوور به‌هۆی كوڕه‌كه‌یه‌وه رووبه‌ڕووی ره‌خنه بووه‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری دادی كۆریای باشوور، "چۆ می ئایه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه داوای لێبوردنی كرد، دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوویه‌وه، گوایه هه‌ژموونی خۆی به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت بۆ كوڕه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات.
ئه‌و ژنه وه‌زیره‌ی كۆریای باشوور، له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهیسبووكهوه، په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "هه‌ست به نیگه‌رانی و په‌ژاره‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌م بۆ ئه‌وانه‌ی به هۆی پرسی كوڕه‌كه‌مه‌وه نیگه‌ران بوون. من بێده‌نگ بووم بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانی داواكاری گشتی له‌و دۆسیه‌یه درووست نه‌بێت".
وه‌زیری دادی كۆریای باشوور به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه هه‌ژموونی خۆی به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی بكرێت، كاتێك كوڕه‌كه‌ی له فهیلهقێكی سوپا بۆ پشتیوانیكردنی فیرقه‌ی هه‌شته‌می پیاده‌ی ئه‌مه‌ریكا له 2017 كاریكردووه.
وه‌زیری دادی كۆریای باشوور، "چۆ می ئایه"، هاوكات سه‌رۆكی پارتی دیموكراتیكی فه‌رمانڕه‌وایه له وڵات‌دا.