نهتهوه یهكگرتووهكان: ئهگهر ههڵبژاردنی عێراق دوا بخرێت عێراق رووبهڕووی ههڕهشهیهكی زۆر گهوره دهبێتهوه
K24- ههولێر:
جنین هانس پڵاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق سەردانی ئایەتوڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی کرد و دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەگەر ھەڵبژاردنەکان دوابخرێن یان ئامادەکاری تەواو بۆ ھەڵبژاردنەکان نەکرێت و وەڵامی داخوازییەکانی خەڵکی نەدەنەوە، عێراق رووبەرووی ھەڕەشەیەکی زۆر گەورە دەبێتەوە.
پڵاسخارت گوتیشی: ئایەتوڵا سیستانی داوای لە حکومەتی عێراق کردووە، کۆنترۆڵی چەکی نایاسایی بکات و زوو ھەیبەت بۆ حکومەت بگەرێنێتەوە.
پلاسخارت له پوختهی قسهكانیدا گوتی: "دواخستنی ھەڵبژاردنەکان یان ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان بە شێوەیەك کە لەگەڵ داخوازییەکان و قۆناغەکەش نەگونجێت، عێراق دەخاتە بەردەم ھەڕشەییهكی زۆر گەورە. سیستانیش داوای لە حکومەت کرد کە کار بکات بۆ گەراندنەوەی رێز بۆ دەوڵەت و ھەموو چەکە نایاساییەکان بخاتەوە ژێر دەستی خۆی، ئەدا و کاری ھێزە ئەمنیەکان باشتر بکات. کار بکات بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان. داوای لە حکومەتی عێراقیش کرد، دۆسییهكانی گەندەڵی بکاتەوە، بەمەش ناو و دۆسیەی ئەو کەسانەی کە تاوانی گەورەیان ئەنجامداوە و خەڵکیان تیرۆر کردووە، ئاشکرا بکات. واتە سەماحەتی سیستاتی داوای داپەروەری و بەرپرسیارێتی کرد".
H.B