داھاتی نەوتی ئێران 100 ملیار دۆلار كەمدەكات

دۆخی گوزەرانی ئێران خراپتر دەكات

K24 - ھەولێر

داھاتی نەوتی ئێران لە 8 ساڵی رابردوودا، بەبڕی 100 ملیار دۆلار كەمبووەتەوە.

حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە لێدوانێكدا رایگەیاند، داھاتی ئێران لە ھەناردەی نەوت لە ماوەی 8 ساڵی رابردوودا  بۆ 20 ملیار دۆلار دابەزیوە.

سەرۆك كۆماری ئێران روونیكردەوە، ساڵی 2011 داھاتی نەوتی ئێران 120 ملیار دۆلار بووە، بەڵام ساڵی رابردوو بەھۆی سزاكانی ئەمەریكاوه‌، بۆ 20 ملیار دۆلار دابەزیوە، ئەو دابەزینەش ئەو ئاستەنگییانەی نیشان دەدات كە بەسەر ئابووری ئێرانییەكاندا ھاتووە.

روحانی، بە گرنگی دەزانێت تیشك بخرێتە سەر بەرھەمھێنانی ناوخۆ، به‌ڵام بڕوای وایه‌ بێ هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ وڵاتانی دیكه‌، بەردەوامبوون لەم دۆخە سەختە، دۆخی گوزەران خراپتر دەكات.