به به‌ڵگەی ڤیدیۆیی: سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كردنی، هاورده‌كردنی په‌تاته له په‌روێزخان به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به بڕیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان، هاورده‌كردنی هێلكه و په‌تاته قه‌ده‌غه‌كراوه، بەڵام هاورده‌كردنی په‌تاته له دەروازەی سنووریی په‌روێزخان رانه‌گیراوه.
بەگوێرەی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە دەست کوردستان24 کەوتوون: ده‌یان بارهه‌ڵگری په‌تاته لە دەروازەی سنووریی پەروێزخانن و له‌لایه‌ن بارهه‌ڵگری هه‌رێمی كوردستانەوە باره‌كانیان وه‌رده‌گیرێت و ده‌هێنرێنه ناو هه‌رێمی كوردستان.
لە ڤیدیۆکاندا هەروەها ده‌ریشده‌كه‌وێت كرێكاران سه‌رقاڵی به‌تاڵكردنی باره‌كانن بۆ ئه‌وه‌ی بیگوازنه‌وه ناو بارهه‌ڵگره‌كان، كه تابلۆی "سلێمانی"ـیان پێوه‌یه.
هاورده‌كردنی ئەو بەرهەمە له ئێرانه‌وه له‌كاتێكدایه، له 15-7-2020 وه‌زاره‌تی كشتووكاڵ به واژۆی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، هاورده‌كردنی په‌تاته‌ی قه‌ده‌غه كردووە، لە پێناو ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی.
پێویستیی ساڵانەی تاكی هەرێمی كوردستان بۆ پەتاتە بە 15 كیلۆگرام لەلایەن وەزارەتی کشتووکاڵەوە دیاریکراوە، بۆیە ئەگەر ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان شەش ملیۆن کەس بێت، هەرێمی کوردستان لە ساڵێکدا پێویستی بە 90 هەزار تۆن دەبێت، بەو پێوەرەش بێت بەرهەمی پەتاتەی خۆماڵی زیاتر لە دوو هێندە و نیوی پێویستیی ناوخۆیە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لە 11 ساڵی رابردوودا بەرهەمی پەتاتە لە 12 هەزار تۆنەوە بۆ 247 هەزار تۆن زیادبووە، واتە بەرهەمی پەتاتە لە ماوەی 11 ساڵدا 20 بەرامبەر زیادبووە. ساڵی رابردووش هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی پێوانەیی لە بەرهەمهێنانی پەتاتە تۆماركرد، کە زیاتر لە247 هەزار تۆن بوو.
هـ.ر.