بەوێنە... چاککردنەوە و گۆڕینی ئاراستەی بۆڕییە شکاوەکەی هەولێر

بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی هەولێر بەهۆیەوە بێ ئاو دەبن

K24 - هەولێر

بۆڕی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکاوە، تیمەکانی چاککردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی و ئەندازیاران خەریکی کارکردنن بۆ چاککردنەوەی بۆرییەکە و گۆڕینی شوێن و ئاراستەکەی.

محەمەد نەجیب، ئەندازیاری پرۆژەکە دەڵێ "پێشتر پلانمان هەبوو ئەو بۆڕییە بگوازینەوە، چونکە شەقامی بەسەرەوەیە و دەکەوێتە ژێر شەقامی گۆپاڵ هەولێر، ئەو بۆڕییە GRPـیە، هەر دەشکا و بەرگەی نەدەگرت، داماننابوو بیگۆڕین و بیکەینە بۆڕیی کاربۆن ستیل، لەکاتی کارکردنیشدا حەفارەیەک خۆی لێدا، بۆیە ناچاربووین بیگوازینەوە".

ئەو ئەندازیارە هەرەوەها دەڵێ "هەوڵدەدەین لەماوەی 48 کاتژمێردا ئەو کارە کۆتایی پێبهێنین. بۆڕییەکە لە شەوی رابردووەوە شکاوە، بۆیە لەوکاتەوە ئاوەکەی نێوی بەتاڵ کراوە و لە بەیانیی ئەمڕۆشەوە دەستکراوە بە کارکردن بۆ گۆڕینی".

بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی هەولێر لە ناوچەی دەواجنەوە بۆ هەولێری نوێ، تاوەکو حەسارۆک و رێگەی کەرکووک هەموویان بێ ئاو دەبن، ئەمانەش جگە لە ئەڵقەی 60 مەتری واتا بەگشتی بەشێکی 35٪ بۆ 40٪ـی گەڕەکەکانی هەولێر.

هـ.ر.