فوئاد حوسێن: گفتوگۆكانی واشنتن چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ دیاری ده‌كات
K24- به‌رلین – ئه‌ڵمانیا:
له پرێسكۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هایكۆ ماس، هاوتا ئه‌ڵمانیه‌كه‌ی له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، داعش له عێراق ماوه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه و مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌وامن، سه‌باره‌ت به بڕیاری په‌رله‌مانی عێراقیش بۆ ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان گوتی: بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره دۆخی عێراق له‌به‌رچاو ده‌گیرێت و كار له‌سه‌ر دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌كرێت. هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتی، له هاوكارییه‌كانمان بۆ عێراق به‌رده‌وام ده‌بین.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌ڵمانیا، فوئاد حوسێن دووپاتیكرده‌وه، مه‌ترسی داعش ته‌نیا بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق نییه، به‌ڵكو مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌یه، له‌ناویشیان كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپی، بۆیه پێویستمان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش هه‌یه بۆ كۆتاییهێنان به داعش وه‌كو هزر و كاری رێكخراوه‌ییش.
گوتیشی: له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گفتوگۆیان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی جیاواز كردووه، كه په‌یوه‌ندییان به هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو لا هه‌یه له بواره جیاوازه‌كان، به‌تایبه‌ت بواره ئابوورییه‌كان و كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا كه له عێراق كارده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها پرسی پێشڤه‌چوونه‌كانی په‌تای كۆرۆنا.
فوئاد حوسێن گوتیشی: ئێمه سوپاسی پشتیوانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین كه چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌ی له عێراق بونیادناوه و یارمه‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی داوه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، باسی دۆخی سیاسی به‌گشتیمان كرد و گوتی: سیاسه‌تی حكومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمیمان تاوتوێ كرد كه ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كات و داوامان له ئه‌ڵمانیا كرد، له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا یارمه‌تی عێراق بدات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌بچێت و پرۆسه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد بێت.
گوتیشی: هه‌ڵبژاردن بۆ دۆخی ئێستای سیاسی عێراق زۆر گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه له نێوان كۆمه‌ڵگه و حكومه‌تی عێراق دروست بێت، هه‌روه‌ها له‌نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق و حزبه سیاسییه‌كانیش، بۆیه پێویستیمان به هه‌ڵبژاردنێكی پاك و دوور له ساخته‌كاری هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی ئه‌وه‌شی كرد، كه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌ڵمانیا ئێمه باسیان له دۆخی هه‌رێمایه‌تی و هاوكاری نێوان ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق كردووه، كه ئێستا ئه‌ڵمانیا سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات و جه‌ختیار له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌و هاوكاریانه كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: له هه‌مان كاتدا باسمان له گفتوگۆی ستراتیژی كرد، كه له واشنتن ئه‌نجام دران و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌نجامی ئه‌و گفتوگۆیانه هانده‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریكا یه‌كلا بكرێته‌وه و دۆخی ئه‌منی و سه‌ربازیش له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا یه‌كلا ده‌كاته‌وه، هاوكات چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و هاوپه‌یمانی ناتۆش دیاری ده‌كات.
هاوكات سوپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاشی كرد، بۆ ئه‌و میواندارییه و بانگهێشته‌كه‌ی و گوتی: هاوكاری نێوانمان به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌ڵمانیاش له‌باره‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان و ئاستی پێشوازیكردنی ئه‌ڵمانیا له‌و بڕیاره، فوئاد حوسێن گوتی: "سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان، له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ش گفتوگۆمان كردووه، ئێمه بڕیاره‌كان به هه‌ند وه‌رده‌گرین، بڕیاره‌كه باس له كاتێكی دیاریكراو ناكات، به‌ڵكو سه‌باره‌ت به خشته‌یه‌كه كه دواتر گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت".
گوتیشی: "بۆ دانانی خشته‌یه‌ك بۆ دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا قسه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكاش كردووه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، كه بڕیارێك بۆ خشته‌ی دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه خشته‌كه دیاری ده‌كات، لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی بۆ ئه‌و پرسه پێكهێنراوه، له هه‌مان كاتدا باس له‌وه كراوه، ئایا پێداویستیی ئه‌منی و سه‌ربازی عێراق چییه له وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، بۆیه له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و پێداویستییانه و بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بیروبۆچوونه‌كان ده‌خرێنه روو، كه‌واته ئێمه پێویستیمان به پاڵپشتی ئه‌منی و مه‌شق و راهێنان و كۆششی هه‌واڵگیری و راوێژكاری ئه‌منی و سه‌ربازی هه‌یه".
فوئاد حوسێن وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی باوی خسته روو، له‌وانه‌ش: "ئایا داعش له عێراق و سووریا داعش ماوه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ڵێ، داعش ماوه و خۆی رێكده‌خاته‌وه، پرسیارێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه ئایا ئێمه پێویستیمان به پاڵپشتی هاوپه‌یمانان هه‌یه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ڵێیه، هه‌رچه‌ند ئێمه بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كان ئه‌مانه‌ن كه باسم كردن".
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی فه‌ره‌نساش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ماكرۆن و حكومه‌تی فه‌ره‌نسا پاڵپشتی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ ئه‌وه‌یه پاڵپشتی له پلانی عێراق بكات بۆ پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری عێراق، له بنچینه‌دا ئه‌مه سیاسه‌تێكی عێراقییه و پاڵپشتییه‌كه‌ش له ده‌ره‌وه‌یه، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی فه‌ره‌نساش هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه دایه".
ئاشكراشیكرد، "له داهاتوودا سه‌ردانی پاریسیش ده‌كه‌ین و واده‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ فه‌ره‌نسا دیاری ده‌كه‌ین و ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پاریس تاوتوێ ده‌كه‌ین".
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌دا، هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاش دووپاتی كرده‌وه، "ده‌زانین كه سه‌روه‌ری عێراق بۆ ئێمه زۆر گرنگه، به‌داخه‌وه چه‌ند كێشه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه و ئێمه هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و سیاسه‌تی عێراقی".
گوتیشی: "ئێمه پێویستیمان به سه‌قامگیری و بونیادنانی توانا سه‌ربازییه‌كانی عێراقه بۆ هێزه پیاده‌كان و هێزه عێراقییه‌كان، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، ئه‌مه مه‌رجێكی زۆر گرنگه بۆ پاڵپشتیكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و به‌رده‌وام ده‌بین له كاره‌كانمان و له‌سه‌ر ئاستی مرۆیی پته‌وتریش ده‌كه‌ین، هه‌وره‌ها پرسه‌كانی ته‌ندروستی و خۆراك و خزمه‌تگوزاری و پاراستنی خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت، ئه‌م پرسانه به‌لای ئه‌ڵمانیاوه گرنگن، به‌تایبه‌تی سه‌قامگیری ناوچه ئازادكراوه‌كان".
هه‌روه‌ها گوتی: "له هه‌مانكاتدا ئه‌مه بۆ كاری ئێمه سه‌ركێشییه‌كی گرنگه، كه له رووی مرۆییه‌وه پاڵپشتی سه‌قامگیری هاووڵاتیانی عێراق له‌و ناوچانه ده‌كه‌ین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه فه‌ره‌نسییه‌كانمان له عێراق له هه‌ماهه‌نگیدایان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا له‌باری عێراق هاوكار بین".
سه‌باره‌ت به‌و په‌نابه‌رانه‌ش كه له كه‌مپێكی یۆنان بێ په‌ناگه ماونه‌ته‌وه هایكۆ ماس گوتی: ئه‌ڵمانیا هاوكارییه‌كی ماددی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده كردووه و به‌شێك له‌و هاوكارییانه بۆ یۆنان به‌ڕێ كراون و گوتیشی: ئێمه و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی پلانمان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه، به‌تایبه‌ت منداڵان، كه له دۆخێكی هه‌ستیاری مرۆییدان".
H.B