تەقینەوەیەك لە عەفرین روویدا و چوار كهس گیانیان لهدهستدا

K24 - ھەولێر:
ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شارۆچكەی عەفرین، كە ئێستا لە ژێر دەستی توركیا و چەكدارانی سەر بە وڵاتەیە، تەقییەوە و بووە ھۆی بریندار بوون و كوژرانی چەند كەسێك.
ئامرازەكانی راگەیاندن و لاپەڕە ناوخۆییەكانی شاری عەفرین بڵاویان كردووەتەوە، تەقینەوەیەك لە گەراجی شارەكە روویداوە. ئاماژەشیان كردووە تەقینەوەكە بەلای كەمەوە بووەتە ھۆی كوژرانی 4 كەس.
ھیچ وردەكارییەكیش دەربارەی لایەنی بەرپرس لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە ئاشكرا نەكراوە.
لە كۆتایی مانگی نیسانی رابردووش تەقینەوەیەك له عهفرین روویدا و بووە ھۆی كوژرانی 40 كەس، كە لە نێوانیاندا 11 منداڵ ھەبوون. بەپێی ھەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵ لەو كاتدا، ئەو تەقینەوەیە بە رێگای تانكەرێكی بۆمبڕێژكراو ئەنجامدرا بوو.