به‌ر له‌وه‌ی بۆ تووشبووانی كۆرۆنا به‌كاربهێندرێن ئاشكرا بوو كه ئه‌و گازه‌ی له‌ناویاندایه كلۆره نه‌ك ئۆكسجین
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو، كه 50 بوتڵی پڕ له گازی كلۆر ئاماده‌كراون بۆ ئه‌وه‌ی له بری ئۆكسجین بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای موسه‌ننا به‌كاربهێندرێن، فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ئه‌و پارێزگایه ورده‌كارییه‌كانی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، رێكاره یاساییه‌كان گیراونه‌ته به‌ر و ئه‌و دۆسییه ره‌وانه‌ی دادگا كراوه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا باسیل سه‌بر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی موسه‌ننا رایگه‌یاند، سه‌ندیكای پزیشكان و سه‌ندیكای ده‌رمانسازان 50 بوتڵی پڕ له گازی كلۆریان به‌خشییه ته‌ندروستی ئه‌و پارێزگایه، گوایه ئۆكسجینیان تێدایه، به‌ڵام دواتر كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به هاوكاری كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسجین توانییان ئاشكرا بكه‌ن، كه ئه‌و گازه‌ی له‌ناو بوتڵه‌كاندایه كلۆره نه‌ك ئۆكسجین.
روونیشیكرده‌وه، "به‌گوێره‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنراوه، دۆسییه‌كه ره‌وانه‌ی دادگا كراوه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆگایه‌كی ئه‌هلی و ئه‌وانه‌ی تێوه گلاون ده‌ركراوه"، دووپاتیشی كرده‌وه، "دوای ئه‌و رووداوه پارێزگاری موسه‌ننا وه‌رگرتنی هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی پزیشكیی بۆ پارێزگاكه‌ی قه‌ده‌غه كردووه".
پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د مه‌نفی، پارێزگاری موسه‌ننا رایگه‌یاند، به‌ر له روودانی كاره‌سات توانیویانه شكست به به‌كارهێنانی ژماره‌یه‌ك بوتڵی پڕ له گازی كلۆر بۆ تووشبووانی كۆرۆنا بهێنن، كه به پاساوی هاوكاریی كۆمه‌ك وه‌ك ئۆكسجین بۆ ته‌ندروستیی پارێزگاكه‌یان نێردرابوون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و دادگا رێكاری پێویستییان به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه گرتووه‌ته‌به‌ر، كه له‌پشت ئه‌و بابه‌ته‌ن.
H.B