به‌سه‌دان عه‌ره‌بی هاورده هاتوونه‌ته گوندی په‌لكانه
K24- كه‌ركووك:
ماوه‌ی دوو رۆژە بە سەدان عەرەبی هاوردە هاتوونەتە گوندی پەلکانە و چاویان بڕیوەتە خانووی گوندنشینانی کورد، خەڵکی گوندەکەش دەڵێن: ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه دەستیان بەسەر 9 خانوودا گرتووە و مەبەستیشیانە گووندەکە بەتەواوی داگیربکەن.
هاوكات گوندنشینان چاوەڕوانی چارەسەری بەپەلە ده‌كه‌ن و له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه هۆشداریش لە هەڵگیرسانی شەڕ له‌نێوان كوردی ره‌سه‌ن و عه‌ره‌بی هاورده دەدەن و خۆیان بۆ هه‌ر سیناریۆیه‌ك ئاماده كردووه.
عه‌ره‌به‌كانیش چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تێكن بۆ ئه‌وه‌ی كوردنشینان له‌سه‌ر خانوو و زه‌وییه‌كانیان ده‌ربكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خێمه‌یان له ناوه‌ڕاستی گونده‌كه هه‌ڵداوه، تائێستا نۆ خانووی هاووڵاتیانی کوردیان لەنێو گوندی پەڵکانە داگیرکردووە و، لەنێو ئه‌و خانووانه رۆژانە پلانەکانیان دادەڕێژن و سەرقاڵی توندكرنی جێ پێی خۆیانن.
H.B