كوردستان24 مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیان له زانكۆ حكومییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنمایی و مه‌رجه‌كانی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی قوتابیانی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی حكومی له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
وه‌رگرتنی قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له زانكۆكان بۆ ساڵی خوێندنی 2020 – 2021 له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌رگرتنی ناوه‌ندی و به هه‌ژماركردنی سیستمی نوێی وه‌زاره‌ت ده‌بێت، كه له هه‌موو كۆلیجه‌كان په‌یڕه‌وده‌كرێت.