ئاگادارییەک لە هاتووچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێران
K24 - هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، بە 7 مەرج دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن.
بەپێی ئەو مەرجانەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئەمڕۆ بڵاویکردوونەتەوە، هاووڵاتییان و شۆفێران و خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ڵگری تابلۆی هه‌ولێر دەتوانن بە پێدانی بڕێک پارە تابلۆکانیان بگۆڕن بۆ کاتی گەشتەکە، بەڵام دەبێت راستەوخۆ لەدوای هاتنەوەیان، تابلۆکانیان بکەنەوە ژمارەی هەولێر، ئەگەرنا سزای دارایی دەدرێن.
دەقی ئاگادارییەکە:
هاووڵاتییان و شۆفێران و خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ڵگری تابلۆی هه‌ولێر ئاگاداردەکرێنەوە له‌كاتی گه‌شتكردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ئۆتۆمبێلی خۆیان، ده‌توانن سه‌ردانی هاتووچۆ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی تابلۆی پیتی ئینگلیزی و شێوه‌ی ئه‌وروپی.
مه‌رج و رێکارەکان:
1 - ده‌بێت ساڵیانه به‌ناوی ئه‌و كه‌سه بێت، كه به‌نیازه گه‌شتی ده‌ره‌وه بكات، یان بریكارنامه (وه‌كاله)ی بۆ كرابێت.
2 - سه‌ردانی گومرگی هه‌ولێر بكات به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی پسووله‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه (دفتر خروجیة).
3- سه‌ردانی هاتووچۆ بكات و، داواكارییه‌ك پێشکەش بكات، كه تێیدا داوای رێگەپێدان بۆ گۆڕینی تابلۆیەكه بكات و، پسووله‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپێچ بكات.
4 - دانی بڕی 55 هەزار دینار وه‌كو رسومات بۆ وه‌رگرتنی دوو پلیتی تازه‌ی تابلۆ به نووسین و ژماره‌ی ئینگلیزی.
5 - ده‌بێت له‌پاش وه‌رگرتنی تابلۆیه‌كه و جێهیشتنی تابلۆیه كۆنه‌كانی خۆی له هاتووچۆ له‌ماوه‌ی 72 کاتژمێر هه‌رێمی كوردستان جێبهێڵێت.
6 - له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێم، ده‌بێت له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا سه‌ردانی هاتووچۆ بكات بۆ دانه‌وه‌ی تابلۆیه‌كه و، وه‌رگرتنه‌وه‌ی تابلۆیه كۆنه‌كانی، كه هه‌ردوو كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه و هاتنه‌وه‌شی له‌رێگای پاسپۆرته‌كه‌یه‌وه ده‌زانرێت و، ده‌بێت هاوپێچی بكات له‌كاتی هاتنی بۆ هاتووچۆ.
7 - هه‌ر دواكه‌وتنێك له چوونه‌ده‌ره‌وه له هه‌رێم یان گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێم و سه‌ردانینه‌كردنی هاتووچۆ بۆ ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی تابلۆ‌كه له ماوه‌ی دیاریكراو، سه‌رپێچیكار به‌بڕی (500000) دینار سزاده‌دریت و بۆ هه‌ر رۆژێك كه تێپه‌ڕێت، بڕی (50000) په‌نجا هه‌زاری تر ده‌چێته سه‌ر سزا‌كه.
ب. هاتووچۆی هه‌ولێر
2020/9/15
ـ.ر.