تادێت رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌ولێر زیاتر ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
بەڕێوبەرایەتی تەندروستی ھەولێر باس لەو دەكات، بە بەراوەرد بە مانگی رابردوو ئه‌گەرچی رۆژانه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌كۆرۆنا تۆمار ده‌كرێت، بەڵام رێژەی چاكبوونەوەش زۆرتر بووە و گیانله‌دەستدانیش كەمتر بووەته‌وه. هه‌روه‌ها رێنمایی ده‌داته هاوڵاتیان و ده‌ڵێت: لە 21 ئەم مانگە بە ھۆی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وای وەرزی، سەرھەڵدانی ئەنفلۆوه‌نزا و نەخۆشییە وەرزییەكان رەنگە رێژەكە بەرز ببێتەوە.
له‌مباره‌یه‌وه شاخه‌وان خه‌یلانی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی تایبه‌ت به تووشبووانی كۆرۆنا ده‌ڵێت: رێژه‌ی رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه وه‌ك جاران زۆره و ھەندێك جاریش ناجێگیرە، بەڵام رێژەی مردن كەم بووەتەوە.
له‌كاتێكیشدا ھەواڵەكانی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەیەكی دڵخۆشكەرن، بەوەی رێژەی مردن كەم بووەتەوە، بەڵام پێشبینییەكان شتيكى دیكه دەلێن، ئەویش مەترسییەكانی گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وای وەرزییە، له‌مبارەشه‌وە دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ھۆشداری بە ھاووڵاتیان دەدات، له‌وه‌ی پێویسته ئاگادار بن لە تووشبوون بە ئەنفلۆوه‌نزا و پابه‌ندی جێبەجێكردنی زیاتری رێكارە تەندروستیەكان بن.
ریكخراوی تەندروستی جیھانی باس له شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا لە 21 ی ئەم مانگە دەكات، بە گوتەی بەرپرسانی تەندروستی جیھان و كوردستانیش، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، رێژەی تووشبووان لە وەرزی سەرما به‌رز ببێته‌وه و ئاگاداری ھاوولاتیان دەكرێتەوە، لە حاڵەتی تووشبوون بە په‌تا وەرزییەكان سەردانی پزیشكی تایبەت بكەن و خۆیان بپارێزن.
H.B