نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی: بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ هیچ لێدوانێكی له باره‌ی ده‌وامه‌وه نه‌داوه
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه ئاراسته‌ی رایگشتی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، ره‌تیكردووه‌ته‌وه، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ لێدوانێكی له باره‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانه‌وه دابێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه، هاتووه: "بۆمان دەرکەوتووە کە بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، وەکو خۆشی دەڵێت؛ بە هیچ شێوەیەک هیچ لێدوانێکی نەداوە، لەسەر پرسی دەوام".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بریکاری وەزارتی ناوخۆ، وەکو هەموو ئەندامانی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کابینەی نۆیە‌م پابەندە بە جێبەجێکردنی دید و سیاسە‌تی حزبەکەی لە چوارچێوەی کارنامەی پەسەندکراوی کابینەی نۆیە‌می حكومە‌تی ھە‌رێم".
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌شدا هاتووه: "پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان یەکێک لە ئە‌ولە‌ویاتە‌كانمانە".
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه دوای ئه‌وه دێت، رۆژی (3ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2020) گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان له رۆژی یه‌كشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه‌یه و رۆژانه له كاتژمێر 8:00 تا 3:00ی دوای نیوه‌ڕۆ فه‌رمانبه‌ران پابه‌ند ده‌كرێن به ده‌وامه‌وه. له به‌رامبه‌ردا ده‌نگۆیه‌ك بڵاوكرایه‌وه، گوایه بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، ئه‌و بڕیاره له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ ناكرێت.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
روونکردنەوەیە‌ك بۆ رای گشتی
لە ماوەی رابردوودا لێدوانێک بە ناوی بە‌ڕێز بریکاری وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پرسی دەوامی فەرمانبەران لە هەندێک کەناڵی میدیایی بڵاو بوویە‌وە. لەبەر هەستیاری دۆخەکە لێکۆڵینەوەمان لەم بابەتە کردووە و بۆمان دەرکەوتووە کە بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، وەکو خۆشی دەڵێت؛ بە هیچ شێوەیەک هیچ لێدوانێکی نەداوە، لەسەر پرسی دەوام.
بریکاری وەزارتی ناوخۆ، وەکو هەموو ئەندامانی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کابینەی نۆیە‌م پابەندە بە جێبەجێکردنی دید و سیاسە‌تی حزبەکەی لە چوارچێوەی کارنامەی پەسەندکراوی کابینەی نۆیە‌می حكومە‌تی ھە‌رێم کە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان یەکێک لە ئە‌ولە‌ویاتە‌كانمانە.
نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران