ته‌ندرووستی جیهانی: هه‌ڵكشانی كۆرۆنا له عێراق به جددی نیگه‌رانی كردووین
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌لمنزری، به‌ڕێوبه‌ری هه‌رێمایه‌تی له رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رایگه‌یاند، رێكخراوه‌كه‌یان نیگه‌رانه له كه‌مبوونه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندرووستییه‌كان به هۆی په‌تای كۆرناوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوه‌كه گوتیشی: وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رقاڵن به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و به‌و هۆیه‌وه، ئه‌وله‌ویه‌تی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندرووستییه‌كان بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی گرفتاری نه‌خۆشی درێژخایه‌نن، كه‌مبووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها له رووی ته‌ندرووستی له‌دایكبوون و ددانه‌وه هه‌ست به پاشه‌كشێ له خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی گوت: هه‌ڵكشانی ئاماره‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی جددی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، ئه‌لمنزری گوتی: هه‌ڵكشانی كۆرۆنا له عێراق، توونس، مه‌غریبی عه‌ره‌بی و ئیمارات، جێی نیگه‌رانییه و هه‌ڵكشانی كۆرۆنا له‌و وڵاتانه‌دا دوای ئه‌وه دێت، كه رێككاره‌كانی خۆپارێزی له په‌تاكه ئاسانكاریان تێدا كرا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز