كریستیانهكانی كهركووك له گهڕهكه كوردنشینهكان ئۆقره دهگرن
K24 – ھەولێر:
مەسیحیەکانی کەرکووك بههۆی نائارامی ناوچهكانیان گهڕهكهكانیان جێدههێڵن و لە گەڕەکە کوردیيەکان نیشتەجێ دەبن و لەو ناوچانە هەست بەئارامی دەکەن. هاووڵاتییەکی مەسیحی كه ئێستا لە ناوچەی سێکانیان نیشتەجێیە گوتی: پێشوتر لە گەڕەکی ئەڵماس بووین، بەڵام بەهۆی نائارامی دۆخەکە خانووەکەمان فرۆشت و ئێستا لە سێکانیان نیشتەجێ بووینە و لەگەڵ برا کوردەکانین و زۆر هەست بەئارامی دەکەین، داواشدەكات بارودۆخی کەرکووك ئاسایی بکرێتەوە.
کڵێسەی "قەلب ئەقدەسکە" دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری کەرکووك، لەو كڵێسەیەدا ناوی دەیان قوربانی مەسیحی هەڵواسراوە؛ کە لە کردە تیرۆیستیەکاندا کوژراون.
یوسف تۆما مەرقەس، سەرۆکی ئەساقیفەی کرستیانەکان لە کەرکووك و سلێمانی گوتی: "کۆچکردن تاڕادەیەك وەستاوە، ئەو گەلانەی پێشوازییان لە مەسیحیەکان دەکرد، ئەوانیش ئێستا ناتوانن، ههربۆیە بەشێکی زۆر لە مەسیحیەکان ئێستا لە شارەکەی خۆیاندا دەمێننەوە و ئەو باوەڕەیان لا دروست بووە، بمێننەوە باشترە لە کۆچکردن".
ئەو شوێنەی مەسیحییەکان ئێستا تێیدا نیشتەجێ بوونە، ناوچەی سێکانیانە، کە زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردە و بەشێك لەو مەسیحیانەی تێیدا نیشتەجێبوونە، بەئازادی خۆیان خاچیان بهرزکردووە و كڵێسهیهكی گەورەشیان هەیە.
جهرجیس ھورمز، ھاووڵاتییەكی مەسیحییە و ماوەی چەند ساڵێکە چووەتە ئەوێ و گوتی: "ئەم بەشەی سێکانیان زۆربەی دانیشتوانەکەی مەسیحییە، ههموومان لێرە نیشتەجێ بووین، ناوچەیەکی خۆشە و لەگەڵ برا کوردەکانمان هەست بەئارامی دەکەین".
ژمارەی مەسیحییەکان لە کەرکووك زیاتر لە هەزار کەسە و نیشتهجێی سهنتهری شارن، بەدیاری کراویش لەگەڕەکی ئەڵماس، بەڵام ئێستا بەشێکی زۆریان لەو گەڕەکە نەماون و چوونەتە دەرەوەی شار و لەناوچە کوردیەکان نیشتەجێبوونە.