ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی ئه‌نجامی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
K24 - هەولێر
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی ده‌رئه‌نجامی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ (چوارشەممە، 16-9-2020) به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدەدات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، لە کۆبوونەوەکەدا ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وەزیرانی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان و، ئه‌نجامی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پرسی بودجه‌ی 2020ـی عێراق ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بن.
هـ.ر.