به‌وێنه‌.. شاجوانى عێراق و سه‌رۆكی موساد له‌ ئاهه‌نگی واژۆكردنی رێكه‌وتنی ئیسرائیل و وڵاتانی كه‌نداو له‌ كۆشكی سپی

میدیا ئیسرائیلییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

میدیاكانی ئیسرائیل وێنه‌یه‌كی ساره‌ عیدان، شاجوانی عێراقییان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه ده‌گوترێت له‌ ئاهه‌نگی واژۆكردنی رێكه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئیمارات و به‌حریه‌ن له‌ كۆشكی سپی گیراوه‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌، "ساره‌ عیدان له‌و ئاهه‌نگه‌دا وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و كه‌سایه‌تی ناودار گرتووه‌، له‌ دیارترینییان یوسی كۆهین، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل كه‌ به‌ "موساد" ناسراوه‌".

لای خۆشیه‌وه‌ عیدان ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا پشتیوانی خۆی بۆ رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئیمارات و به‌حره‌ین له‌ كۆشكی سپی راگه‌یاندووه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیای ئیسرائیل + تویته‌ر

H.B