دووكه‌ڵی ئاگری دارستانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته ئه‌وروپا
K24 – هه‌ولێر:
دووكه‌ڵی ئاگری دارستانه‌كانی خۆرئاوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته ئاسمانی ئه‌وروپا.
تۆڕی خزمه‌تگوزاری "كۆپه‌رنیكۆس"ی تایبه‌ت به چاودێری به‌رگه‌هه‌وای گۆی زه‌وی، كه دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپایه، له رێی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه وێنه‌ی ئاسمانی ئه‌وروپای بڵاوكرده‌وه، كه له دووری 8 هه‌زار كیلۆمه‌تر دووكه‌ڵی سووتانی دارستانه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لێ ده‌ركه‌وتووه.
سه‌نته‌ری ئه‌وروپایی بۆ پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، رایگه‌یاند، دووكه‌ڵی سووتانی دارستانه‌كانی كالیفۆرنیا و ئه‌ریگۆن و واشنتن 30.3 ملیۆن ته‌نی مه‌تری گازی كاربۆنیان ده‌رهاویشتووه و ژینگه‌ی به‌شێكی زۆری جیهانیان پیسكردووه.
?#Smoke from the unprecedented #USFires is moving back across #NorthAmerica from the #Pacific and is on its way to #Europe.
— Copernicus ECMWF (@CopernicusECMWF) September 16, 2020
Find out more about the monitoring of fires and their smoke by the #CopernicusAtmosphere Monitoring Service in our latest article➡️https://t.co/st70y5IwUC pic.twitter.com/h7MoM2IBKl