نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: كۆرۆنا له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، خه‌ریكه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گۆتێرێس گوتی: "په‌تای كۆرۆنا قه‌یرانێكه له ژیانماندا هیچ هاوشێوه‌یه‌كی نه‌بووه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خه‌ریكه مرۆڤایه‌تی سنووری یه‌ك ملیۆن گیانله‌ده‌ستداو به ڤایرۆسی كۆرۆنا تێده‌په‌ڕێنێت و كۆڤید 19ی به "هه‌ڕه‌شه‌ی پله یه‌ك له‌سه‌ر ئاسایشی جیهانی" وه‌سف كرد.
سه‌باره‌ت به ڤاكسینه‌كانی دژ به ڤایرۆسه‌كه‌ش گۆتێرێس گوتی: زۆرێك خۆیان به داهێنانی ڤاكسینی دژ به‌و په‌تایه ده‌نازن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه سنوورێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه دابنێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێویسته وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی گشتی له ڤاكسین و پێكوته‌كان بڕوانین، چونكه ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ سنوورێك نازانێت. ئێمه پێویستیمان به ڤاكسینێكه كه تێچوونه‌كه‌ی گونجاو بێت و بۆ هه‌موو كه‌سێكیش فه‌راهه‌م بێت، ڤاكسینێك بێت بۆ خه‌ڵك".
داواشی له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد، چوارچێوه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و ئامرازه باش و به‌رده‌ستانه فراوان بكه‌ن، كه یارمه‌تیده‌رن بۆ بنبڕكردنی نه‌خۆشییه‌كه و ده‌سته‌به‌ركردنی چاره‌سه‌ری رزگاركه‌ر بۆ ژیان، به تایبه‌ت له ماوه‌ی 12 مانگی داهاتوودا.
H.B