نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت

K24- هەولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە رێژەی 4% بەرزبووەوە ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوت لە ئەمەریکا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، بۆ 42 دۆلار و 22 سەنت بەرزبووەوە، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش بۆ 40 دۆلار و 16 سەنت بەرزبووەوە.

بەرهەمی نەوتی ئەمەریکا بۆ کەمترین ئاست لە ماوەی پێنج مانگی رابردوو دابەزیووە ئەمەش وایکرد نرخی نەوت لە دابەزینی چەند رۆژی رابردوو بوەستێت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرانسەری جیهان، خواست لەسەر نەوت کەمبووە و ئەمەش وایکردووە نرخەکەی دابەزێت، بەمەش زیانی زۆر بە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت کەوتووە.