ئاسایشی هه‌ولێر: تەنھا هێزه‌كانمان لە گرتنی بكوژی خانه‌واده كورده‌كه‌ی شاری به‌غدا بەشداربوون
باشووری کوردستان
ئاسایشی ھەولێر
كوشتنی خانەوادەیەكی كورد لە بەغدا
بەغدا
ئاسایشی ھەرێم
گرتنی تاوانبار
K24 – ھەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ولێر به كوردستان24ی راگه‌یاند، هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر به ته‌نها توانیویانه زانیاری له‌سه‌ر بكوژی خانه‌واده كورده‌كه‌ی شاری به‌غدا كۆبكه‌نه‌وه و پاشان ده‌ستگیری بكه‌ن، ره‌تیشیكرده‌وه هیچ ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی هه‌واڵگری هاوكار و به‌شداری پرۆسه‌كه بووبێت.
تارق نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ولێر گوتی: سەرچاوەكانمان زانیاری‌یان بە ئیمەدا و ھیچ ھێزێكی دیكەی عێراقی لەو كارەدا بەشدار نەبووە.
گوتیشی: وەك تاوانبارەكە خۆی لە دانپێدانانەكهیدا ئاشكرایكردووە، تەنھا یەك كەس بووە و بەتەنھا تاوانەكەی ئەنجامداوە، ھەر خۆیشی رایكردووە بەرەو ھەولێر و ویستوویەتی بەرەو دەرەوەی وڵات بڕوات، بەڵام ھێزەكانی ئاساییش نەیانھێشت ھەوڵەكانی بۆ دەرەوەی وڵات سه‌ربگرێت و زوو دەستگیریانكرد.