تورکیا بارەگاکانی هەسەدە و سوپای سووریای لە گرێسپی تۆپباران کرد

ھەفتەیەكە ھێرشەكانی توركیا بەردەوامن

K24 - هەولێر

سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكانی، بارەگاكانی ھەسەدە و حكومەتی سووریا و ماڵی خەڵكی سڤیلیان لە دەورووبەری گرێسپی و حەلەب تۆپباران کرد.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ "ھێزەكانی توركیا و گرووپە چەكدارەكانی، گوندی سارۆنجیان لە دەورووبەری گرێسپی تۆپباران كرد، ھەروەھا ماڵی خەڵكی سڤیل و بنكەكانی حكومەتی سووریایان لە ناوچەكە كردووەتە ئامانج"، بەڵام ئاماژە بە زیانە گیانییەكانی تۆپبارانەكە نەكراوە.

روانگەکە ئاماژەی بەوەش كردووە، ھێزەكانی توركیا و گرووپە چەكدارەكانی، گوندەكانی مرعناز و عەقلەمیەیان لە دەورووبەری شەرا تۆپباران كردووە كە ناوچەكە لە دەستی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ـیە.

ھەفتەیەكە ھێرشەكانی حكومەتی توركیا و گرووپە چەكدارەكان، بۆ سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە و حكومەتی سووریا بەردەوامن.