"لە شەش وەزارەتی حكومەتی عێراق 48 ھەزار فەرمانبەری بندیوار ھەیە"
K24 – ھەولێر
پەرلەمانتارێكی عێراق رایدەگەیەنێت، لە عێراق 48 ھەزار فەرمانبەری بندیوار ھەیە. ھەروەھا فەرمانبەر ھەیە لە بەغدا مانگانە 35 مووچە وەردەگرێت.
جهمال كۆچهر، سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتوو له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئێستا 48 ههزار فهرمانبهری بندیوار له شهش وهزارهتی حكومهتی عێراق ئاشكرا كراون، بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە بۆ ئاشكرا كردنی بندیوارەكانی دیكە".
گوتیشی: "پێشتر دەگوترا دوو مووچە، بەڵام بەگوێرەی داتاكان ئێستا بەشێكی خەڵك لە دوو مووچە زیاتریان ھەیە، فەرمانبەر ھەیە مانگانە 9 مووچەی وەردەگرێت. كەناڵێك ئاشكرای كردووە، ئەگەر بەدواداچوونی ورد لەسەر ئەو بابەتە بكرێت، فەرمانبەر ھەیە لە عێراق 35 مووچە وەردەگرێت".
ئەمە لەكاتێكدایە بەگوێرەی راپۆرتی رێكخراوی شەفافیەتی جیھانی، عێراق یەكێكە لە وڵاتە گەندەڵەكانی جیھان.