خهبات.. جێبهجێكردنی ژمارهیهك پڕۆژهی خزمهتگوزاری
K24 – ھەولێر:
پارێزگاری ھەولێر، فرسهت سۆفی ئەنجامدانی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزای خەبات راگەیاند. بڕی 500 ملیۆن دینارییش بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان تەرخانكراوە. گرنگترینیان نۆژەنكردنەوەی رێگای سەرەكی نێوان ھەولێر و خەباتە، كە راستەوخۆ ھەولێر بە مووسڵ دەبەستێتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە پارێزگاری ھەولێر سەردانی قەزای خەباتی كرد، ژمارەیەك پرۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری لەگەڵ خۆی برد و دەیەوێ لە سنووری ئەو قەزایە ئەنجامی بدات. لەگەڵ قائیمقام سەردانی شوێنی ئەنجامدانی پڕۆژەكانیان كرد.
مەسعود كاڕەش، جێگری پارێزگاری ھەولێر گوتی: بەشێك لە پڕۆژەكان كەوتوونە بواری جێبەجێكردنەوە.
رێگای سەرەكی ھەولێر و خەبات، راستەوخۆ ھەولێر بە مووسڵ دەبەستێتەوە، تیمەكانی نۆژەنكردنەوە كەوتوونەتە كاركردن، ئەمە جگە لە نۆژەنكردنەوەی رێگای گەزنە و كەورگۆسك و ناوكۆڵانەكانی كەورگۆسك.
كوێستان ئەحمەد، قائیمقامی قەزای خەبات گوتی: لە داھاتوودا دەرخستەی چەند پرۆژەیەكی دیكەی وەك رێگاوبان و كارەبا و ئاوەڕۆ ئامادە دەكرێن.
ئەم پرۆژانەی ئێستا لە قەزای خەبات كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، نزیكەی 500 ملیۆن دیناریان بۆ تەرخانكراوە، وابڕیارە لە داھاتوویەكی نزیكیشدا قۆناغی دووەمی نۆژەنكردنەوەی شەقامە سەرەكییەكەی نێوان ھەولێر- خەبات و خەبات- موسڵ بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.