وێستگەی كارەبای كەسنەزان بەگەڕخرا

بەشێكی گرفتەكانی كارەبا لە كەسنەزان و بنەسڵاوە و ناو ھەولێر چارەسەر دەكات
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێورەسمێكدا پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 17/9/2020 بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محەمەد، وەزیری كارەبا و دكتۆر فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر پرۆژەی (وێستگەی گۆڕینی كارەبای 132/33/11 كەی ڤی كەسنەزان  و راكێشانی  هێڵی پاڵەپەستۆی بەزری 132 كەی ڤی و دەركردنی 8 فیدەرەی 11 كەی ڤی ) لە پارێزگای هەولێر كرایەوە، كە لەلایەن هەردوو كۆمپانیای بیست و دڵسۆز جێبەجێ كراوە.

وەزیری كارەبا لەوتەیەكیدا وێڕای سوپاسی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و تەواویی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران  بۆ خەمخۆری و هاوكارییان لەبونیاتنانی وێستگەكە و راكێشانی هێڵ و دەركردنی فیدەرەكانی دابەشكردنی كارەبا، ئاماژەی بەوەش كرد كە رەزامەندی دراوە بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لەناوچە جیاجیاكانی كوردستاندا، لەم نزیكانەش ژمارەیەك وێستگەی دیكە كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە كارەكانیان راوەستابوو لەم كابینەیەدا بودجەی بۆ تەرخانكراوەو بەمنزیكانە دەكرێنەوە. لەو وتەیەدا وەزیری كارەبا باسی گرنگی بەگەڕخستنی وێستگەكە كرد بۆ كەمكردنەوەی گرفتی بار زۆری و چارەسەركردنی كێشەكانی كارەبا لە تەواوی ناحیەی كەسنەزان و بەشێك لە بنسەڵاوەو ناو سەنتەری شاری هەولێر.

دكتۆر فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لەوتەیەكیدا وێڕای سوپاسی وەزیری كارەبا كە خەمخۆرانە بەردەوام لەهەوڵدایە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی كارەبا و باشكردنی دۆخەكە، بەڵێنی بەردەوامی هاوكاریی و پاڵپشتی وەزارەتی كارەبای دا.

لە بەشێێكی دێكەی قسەكانیدا پارێزگاری هەولێر باسی لەبەردەوامبوونی هەڵمەتەكانی بڕینی سەرپێچیەكان كردەوە  كە بەهۆی كۆرۆناوە كەمێك راوەستابوو لەمبارەیەوە گوتی: هەر 10 قایمقامیەت و هەموو ناحیەكانی پارێزگای هەولێرم راسپاردووە كە لەگەڵ فەرمانگە تایبەتەكانی وەزارەتی كارەبادای دەست بەهەڵمەتەكانی بڕینی سەرپێچیەكان بكەنەوەو بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵش كار بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو سامانە گرنگەی كارەبا بكەن، سوپاسی خەڵكی هەولێری كرد كە پاڵپشت و یارمەتیدەری باشبوونی دۆخەكە بوون.

بەڕێوبەرەی كۆمپانیای دڵسۆز و بیست لەلایەن خۆیەوە لەوتەیەكیدا سوپاسی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری كارەبا و پارێزگاری هەولێریان كرد كە هاندەرو پاڵپشتیان بوون بۆ سەركەوتنی ئەم پرۆژە گرنگە.

وێستگەی كارەبای كەسنەزان بەگەڕخرا
وێستگەی كارەبای كەسنەزان بەگەڕخرا
وێستگەی كارەبای كەسنەزان بەگەڕخرا
وێستگەی كارەبای كەسنەزان بەگەڕخرا
وێستگەی كارەبای كەسنەزان بەگەڕخرا
وێستگەی كارەبای كەسنەزان بەگەڕخرا
وێستگەی كارەبای كەسنەزان بەگەڕخرا