پابه‌ندی وڵاتان به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م نرخی نه‌وت به‌رزده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، رایگه‌یاند، پابه‌ندبوونی وڵاتان به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌بێت.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، گوتیشی: پابه‌ندی ئه‌ندامامی ئۆپیك و ئه‌و وڵاتانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ن، بۆ نموونه مه‌كسیك، به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت، به رێژه‌ی %102 كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان درووستكردووه.
له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی ئۆنلاینی لیژنه‌ی وه‌زاری بۆ چاودێریكردنی نرخی نه‌وت، ئه‌وه خرایه‌ڕوو، كه له مانگی ئابی رابردوودا پابه‌ندی وڵاتان هۆكارێكی سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بووه.