سه‌در: بە ئامانجگرتنی نێردە دپلۆماتییەکان مەترسییه‌ بۆ سەر عێراق

"هیچ بەرژەوەندییەک لەوەدا نابینم، عێراق بخرێتە ناو تونێلێکی تاریک و تووندوتیژییەوە"

K24 - ھەولێر

رێبەری رەوتی سەدر، بە ئامانجگرتنی نێردە دپلۆماتییەکان، بە مەترسی بۆ سەر عێراق دەزانێت.

لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، بە ئامانجگرتنی نێردە دپلۆماتییەکان، عێراق دەخاتە مەترسییەوە.

سەدر نوسیوویەتی "هیچ بەرژەوەندییەک لەوەدا نابینم، عێراق بخرێتە ناو تونێلێکی تاریک و تووندوتیژییەوە، بەرژەوەندی لەوەشدانییە، ناوەندە رۆشنبیری و دپلۆماتییەکان بکرێنە ئامانج".

هەروەها دەڵێت "لە رێگەی دپلۆماتییەوە، دەتواندرێت کۆتایی بە داگیرکاری بهێنرێت".

ئەمەش شەوی رابردوو بۆمبێکی چێندراو، لەبەردەم پەیمانگایەکی فێربوونی زمان لە نەجەف تەقییەوە.