مەسرور بارزانی: گەشبینم، کە دەتوانین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەینه‌ رێککەوتنی کۆتایی

مەسرور بارزانی: ناکۆکییەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق زۆرن و کێشەی ئێستا نین

K24- ھەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند:  گەشبینم، کە دەتوانین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەین بە رێککەوتنی کۆتایی.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دوو تویتدا به‌ زمانی ئینگلیزی نووسیویەتی: ناکۆکیەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق زۆرن و کیشەی ئێستا نین و دەمێکە ئەو کێشانە ھەن. ئێمە دەمانەوێت دڵنیایی بگەرێنینەوە بۆ ھاوبەشی ستراتیژی نێوانمان.

مەسرور بارزانی گوتی: پەیوەندییە بنیادنەرەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا گرنگن بۆ سەقامگیری ناوچەکەمان و بۆ بەغداش.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، ھەرچەندە بەربەستەکان زۆرن، بەڵام ئێمە تیمێکی دانوستانی بەھێز و ھەمەلایەنەمان لە حکومەتی ھەرێم پێکھێناوە و یەکگرتووە لەسەر ئەو ئەرك و مەبەستە.