كۆنسوڵی به‌ریتانیا بۆ مه‌سرور بارزانی: به‌ریتانیا چاوه‌ڕوانی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، بڵاویكرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و لێكتێگه‌یشتنێكی دوو لایه‌نه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی رێكبكه‌وێت، كۆنسوڵی به‌ریتانیا له هه‌ولێر پێشوازی له‌و هه‌ڵوێسته ده‌كات.
جه‌یمس سۆرنتۆن، كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه، نووسیویه‌تی: "شانشینی به‌ریتانیا چاوه‌ڕوانی رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی فیدرالی و هه‌رێمی كوردستانه"، تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی دووباره بڵاوكردووه‌ته‌وه.
مه‌سرور بارزانی، له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "گه‌شبینم به‌وه‌ی كه ده‌توانین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی بگه‌ینه رێككه‌وتنی كۆتایی".
مه‌سرور بارزانی، رۆژی 10/7/2019، كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان خوێنده‌وه، رێككه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ به‌غدا له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری كردووه‌ته خاڵێكی سه‌ره‌كی كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی.
دوای ده‌ستبه‌كاربوونیشی، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق كۆبووه‌وه، له میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا، بۆ رێككه‌وتنی نوێ ژماره‌یه‌ك پێشنیاز له‌لایه‌ن شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه خرانه‌ڕوو، هه‌نگاوی ئه‌رێنی و باشیش گیرانه‌به‌ر بۆ رێككه‌وتنی كۆتایی، به‌ڵام دواتر به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان و گوشاری سیاسی، عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و حكومه‌تی دواتریش بنه‌ماكانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرت تا رێككه‌وتنی نوێ واژۆ بكات.