وەزارەتی دارایی دۆلار بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەگۆڕێتەوە

گرووپێکی ئەلیکترۆنی کارا کراوە

K24 – ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن ئەو وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی ئاشكرای كرد "لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە گرووپێکی ئەلیکترۆنی کارا کراوە، کە سەرجەم بانکە ئەهلیەکان و کۆمپانیاکان و نووسینگەکان کە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەشداربن لەو پرۆسەی کڕینی ئاشکرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخکاری و هەلی وەک یەک بۆ هەمووان و زیادکردنی داهاتی گشتی".