بەوێنە... دارتاشە بەتەمەنە دەمبەخەندەکەی قەیسەریی هەولێر
K24 - هەولێر
حاجی کەریمی تەمەن 77 ساڵ، 25 ساڵە خەریکی دارتاشییە لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر و دووکانی هەیە. هەرکەسێک سەردانی بکات لە خەندەکانی بێبەش نابێت.
حاجی کەریم، دوای هاتنی بۆ هەولێر لە کۆتایی ساڵانی نەوەتەکان دەستی بە دارتاشی کردووە. رۆژانە بە بێ بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل دەچیتە سەر کارەکەی. باسیش لەوە دەکات زۆر دڵخۆشە بە چوونە سەر کاری رۆژانەی، چونکە نزیکەی 20 خولەک بەپێ دەڕوات "ئەمەش خۆی لە خۆیدا وەرزشە و، سوودی بۆ تەندروستیم هەیە".
حاجی کەریم فهرشەی نانکردن (خوانە)، دەسکی چهقۆ و ئهو پێداویستییانهی رۆژانه خهڵك بەكاریان دەهێنن، دروستدەکات و لە دووکانەکەی دەیانفرۆشێت.
ئەو پیاوە بەتەمەنە، بەگوتەی خۆی هەرکەسێک بچێتە دووکانەکەی، بێ بەشی ناکات لە قسە خۆشەکانی و گێڕانەوەی یادەوەرییەکانی. دەشڵێت "کارەکەم زۆ خۆشدەوێت، تاوەکو هێز لە گیانم مابێت و خودا تەمەن بدات، بەردەوام دەبم لەسەری".
هـ.ر.