رهوتی حیكمه داوای داڕشتنهوهی پهیوهندییهكانی نێوان ههولێر و بهغدا دهكات
K24 - ھەولێر
لە 12هەمین کۆنگرەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسندی کردووە و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی تیایدا بەشدارن، عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، عێراق پێویستی به قۆناغێکی نوێیە لە پەیوەندی نێوان پێكهاتەکان و بە تایبەت پەیوەندی نێوان هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان.
عەممار حەکیم، گوتی: "قۆناغەکە وادەخوازێت، عێراق پێویستی بە سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی سیستمی سیاسییە و کۆتایی بە حاڵەتی نائومێدی و رەشبینی بێنێت، سیستمێک کە خواستی نەوەی نوێی لەسەر بێت، کە نەوەیەکی رۆشنبیر و بە ئاگایە، گوێ بە گرێیەکانی رابردوو، و کاریگەرییەکانی نادات، پێویستیمان بە سیستمێکی وایە، پەیوەندی نێوان حکومت و گەل ئاشتبکاتەوە، بە سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانەوە، هەروەها داڕشتنەوەی پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان، لەسەر بنچینەیەک کە قازانجی بۆ هەمووان هەبێت".
ئەمە لەكاتێكدایە حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق، بۆ چارەسەركردنی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا چەندین كۆبوونەوەیان كردووە، بڕیارە سبەی جارێكی دیكە شاندی حكومەتی ھەرێم سەردانی بەغدا بكاتەوە.