زێدان پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نیوه‌ی پێكهاته‌كه‌ی له‌ده‌ستدا

به‌ فه‌رمی ریال مه‌درید لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

یانه‌ی ریال مه‌درید لیستی یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا به‌رامبه‌ر سوسیداد بڵاوكرده‌وه‌ و 6 یاریزانی پێكهاته‌كه‌ی زێدان بۆ یارییه‌كه‌ دوورخراونه‌ته‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلوولی 2020، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له‌ دژی ریال سوسیداد بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ (ماركۆ ئاسێنسیۆ، ئیسكۆ، ڤاسكێز، میلیتاو و هازارد) بانگهێشتی یارییه‌كه‌ نه‌كراون به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی 100% بۆ یارییه‌كه‌ ئاماده‌نین.

جگه‌ له‌وه‌ش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ماریانۆ دیاز به‌هۆی پێكانه‌وه‌ دوورخراوته‌وه‌، به‌ گوێره‌ی میدیاكانی مه‌درید ئه‌گه‌رچی بانگهێشتی لوكا یوڤیچ كراوه‌، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت زیزۆ له‌م یارییه‌ ده‌رفه‌تی یاریكردنی پێ نه‌دات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی دوو یاریزانی ریال مه‌درید ریگلیۆن و گاریس به‌یل بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ تۆتێنهام به‌ره‌و له‌نده‌ن گه‌شتیان كردووه‌.

له‌ گه‌ڕی دووه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌ كاتژمێر 10:00ـی سبه‌ی شه‌و ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی سوسیداد، یانه‌ شایانه‌كه‌ به‌شداریی یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی نه‌كرد و به‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی لالیگا یارییه‌كه‌ دواخرا.