سوپای ئێران سێ شوانی كوردی كردە ئامانج

یه‌كێكیان كوژراوه ‌و دووانی دیكه‌ش برینداربوون

K24 – ھەولێر:

ھێزە ئەمنییەكانی ئێران سێ شوانی كوردیان لە شاری شنۆ كردە ئامانج.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ، رایگەیاند، هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری شاری شنۆ سێ شوانی خەڵکی گوندی "لولکان"ی سەر بە ناوچەی دەشتە بێڵیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و لە ئاکامدا یەكێك لە شوانەكان بە ناوی "حەسەن خەندەپوور" کوژرا.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران، دوو شوانی دیکەش بریندار بوونە.