لە بێخاڵ باندێكی ساختەكردنی دراو دەستگیركران
K24 – ھەولێر:
له هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ باندێكی ساخته‌كردنی دراو ده‌ستگیركران، كه له سێ كه‌سی دانیشتووی شاری حیلله پێكهاتووە و له به‌رگی گه‌شتیاریدا هاتبوونه ناوچه‌كه، هاوكات ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕیكی زۆری دراوی عێراقی و ئه‌مه‌ریكی و ئۆتۆمۆبێلكی بانده‌كه‌شدا گیرا. ئه‌و بانده له‌لایه‌ن ئاسایشی رواندز ده‌ستگیركراون و دانیان به‌وه‌دا ناوه كه ماوه‌ی دوو رۆژه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و بڕێكی زۆری دراوه‌كه‌یان ساخ كردووەته‌وه. ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجە، چیرۆكی ئاشكرابوونی ئه‌و بانده له‌كڕینی سه‌نده‌ڵێك ده‌سپیده‌كات.
سەرەداوی ئاشکراکردنی بانده ساختەکاره‌كه له رێگه‌ی كڕینی ته‌نیا جووته سه‌نده‌ڵێكی ئاساییه‌وه دۆزرایه‌وه، کە لەبەرگی گەشتیاردا هەوڵیانداوە پارەی ساختە لە فرۆشگاکانی بێخاڵ ساخ بکەنەوە.
رێباز ئەو فرۆشیارەیە رێگه‌ی نەداوە ئەو باندە بە ئامانج بگەن و چیرۆکی ئاشکراکردنیان دەگێڕێتەوە.
بانده‌كه، دوای دەستگیركردنیان له‌لایه‌ن ئاسایشی رواندز دانیان به‌وه‌دا ناوه، كه له‌وڵاتێكی دراوسێ دراوه‌كه‌یان به‌ده‌ستگه‌یشتووه و له‌ماوه‌ی دوو رۆژی هاتنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان بڕێكی زۆریان له‌هه‌ردوو جۆری دراوه‌كه ساخكردووەته‌وه. بڕی یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و سێ ملیۆن دیناری عێراقی لەگەڵ ئۆتۆمۆبێلێكی بانده‌كه‌ش ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
له‌ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان كە دەست كوردستان 24 كەوتووە، له ساڵی رابردوو توانیویانه ده‌ستبه‌سه‌ر دوو ملیۆن و چوارسه‌د و پێنج هه‌زار دیناری عیراقی و 15 هه‌زار و 600 ۆلاری ئه‌مه‌ریكی ساخته‌دا بگرن. له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا ده‌ستبه‌سه‌ر 2 ملیۆن و 650 هه‌زار دیناری عێراقی و 100 هه‌زار یۆرۆی ساخته‌دا بگرن.