تەندروستی جیھانی دەرمانی گیایی بۆ چارەسەری كۆرۆنا تاقیدەكاتەوە

K24 - ھەولێر
رێكخراوی تەندروستی جیھانی پرۆتۆكۆڵێك پەسەند دەكات بۆ تاقیكردنەوەی ژمارەیەك دەرمانی گیایی ئەفریقی بۆ چارەسەركردنی كۆرۆنا و نەخۆشییە گوازراوەكان.
رێكخراوی تەندروستی جیھانی لەگەڵ دوو كۆمپانیای ئەفریقی پرۆتۆكۆڵێكی پەسەندكرد، بۆ ئەوەی تێستی قۆناغی سێیەم لەسەر دەرمانە گیاییەكان بكرێت و ئەنجومەنێكیش بۆ كۆكردنەوەی زانیارییەكان پێكبھێندرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكان، قۆناغی سێیەمی تێستەكان لەسەر سێ ھەزار كەس دەكرێت و ئامانجیش لێی، تێستكردنی كاریگەرییەكانی دەرمانەكەیە لەسەر كەسی تووشبوو بە كۆرۆنا.
ئەمە لەكاتێكدایە ژمارەیەك وڵات سەرقاڵی بەرھەمھێنانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنان، لەناویشیاندا ئەمەریكا و رووسیا.
دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمەریكا لەبارەی بەرھەمھێنانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا رایگەیاند، رهنگه مانگی داهاتوو دهست به دابهشكردنی ڤاكسین بكرێت و تاوهكو كۆتایی ئهمساڵیش 100 ملیۆن ڤاكسین له سهرتاسهری ئەمەریكا دابهش دهكرێت.