ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێرەوە

لە سبەیەوە سایدی هاتن بۆ نێو هەولێر لە رێگەی هەولێر پیرمامەوە دادەخرێت

 K24 - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، لە سبەیەوە سایدی هاتن بۆ نێو هەولێر لە رێگای هەولێر پیرمامەوە لە زین ستییەوە بۆ ماس سیتی دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکەی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 20-9-2020) دەڵێ، رێگاکە بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێت و رێگایەکی دیکەی "بەدیل" بۆ شۆفێران لە هەمان رێگای پیرمام دیاریدەکرێت.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە سایدی چوون بۆ پیرمام لەرێگەی فسفۆر جیادەکرێتەوە و لەو ماوەیەدا بەو رێگایە هاتووچۆ دەکرێت.

داخستنی ئەو رێگایە بەمەبەستی دروستکردنی ئاوەڕۆیە لەپێناو نەهێشتنی کێشەی کۆبوونەوەی ئاوی باران لەو شوێنەدا بەدرێژایی وەرزەکانی زستان و بەهار.