عێراق نوێترین ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 18 هه‌زار 64 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 3 هه‌زار و 438 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 64 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 4 هه‌زار و 52 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 319 هه‌زار و 35 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 8 هه‌زار و 555 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 253 هه‌زار و 591 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 56 هه‌زار و 889 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 537 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.